پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر هاتووە: بەشی پۆلیسی ڕێککاریی، لەناو سەنتەری شار لە شەقامی (باتا)، تۆمەتبارێکیان بەناوی (گ. ص. م) تەمەن (28 ساڵ)، بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) دەستگیر کرد.
ئەوەشی خستۆتەروو: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباری ناوبراودا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیرا، بەم پێیە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەگوێرەی ماددە (14)ی ماددە هۆشبەرەکان، ڕاگیرا.