ئاسایشی سلێمانی: بکوژی هاووڵاتییەکەی گەڕەکی رزگاری گەڕێنرایەوە بۆ هەرێم
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاسایشی سلێمانی: بکوژی هاووڵاتییەکەی گەڕەکی رزگاری گەڕێنرایەوە بۆ هەرێم

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: “دوای دەستگیركردنی بكوژی هاووڵاتیەكەی گەڕەكی رزگاری سلێمانی ئەمڕۆ گەڕێنرایەوە بەردەم دادگاكانی هەرێم بەمەبەستی دادگاییكردنی”.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 13 ی حوزه‌یرانی 2021 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ 12ی 6ی 2021 هەواڵی دەستگیركردنی تۆمەتبار (س.ح.ح.ت) لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە بڵاوكرایەوە كە هەستابوو بەكوشتنی هاووڵاتی (عوسمان حمە سەعید) لەگەڕەكی ڕزگاری شاری سلێمانی، ئەمڕۆ گەڕێنرایەوە بەردەم دادگاكانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی دادگایی كردنی .

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ شەوی پێنج شەممە ئەو هاووڵاتیە کە سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی خانوویەک بوو لە گەڕەکی رزگاری، لە کاتی بەسەرکردنەوەی خانووەکەی لە لایەن کرێکارەکەیەوە کوژرابوو، دواتر بکوژەکە ئۆتۆمبێلی خاوەنکارەکەشی دزیبوو.

 

هه‌واڵی گرنگ