فڕۆكەخانەی هەولێر لەبارەی هەواڵی دەستگیركردنی ئەندامانی پەیەدە رونكردنەوە دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فڕۆكەخانەی هەولێر لەبارەی هەواڵی دەستگیركردنی ئەندامانی پەیەدە رونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر رەتیدەكاتەوە كەس لەسەر بیروڕای سیاسی دەستگیر كرابێت و دەڵێت، ئەو دەنگۆیانەی باس لە دەستگیركردنی سێ كەس دەكەن راست نین.

لەمبارەیەوە ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر  بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە: لە فڕۆكەخانەی هەولێر كەس نەگیراوە لەسەر بیروڕای سیاسی و ئەوەش راست نییە كە پەیەدە باس لە گرتنی سێ ئەندامی خۆیان دەكەن، بەڵام هەیە كێشە لە پاسپۆرت یاخود مانەوە یاخود بەڵگەكانی دیكەی هەیە، رەنگە هەندێك جار چەند كاتژمێرێك دوابكەوێت و ئەگەر بەڵگەكانیشی تەواو نەبێت، بەو فڕۆكەیەی خۆی بۆ شوێنەكەی رەوانەی دەكەینەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە: فڕۆكەخانە شوێنی هەزاران كەسە كە هاتوچۆی لێ دەكات و كەسیش لە نێوچەوانی نەنوسراوە چ حزبێكە و سەر بە چ لایەنێكە، تەنها مامەڵە لەگەڵ بەڵگەنامە فەرمییەكان دەكەین و پێویستە پاسپۆرت كێشەی نەبێت، چونكە ئەوەی بێتە عێراق نابێت پاسپۆرتی لە شەش مانگی كەمتر مابێت بەسەر بچێت و خەڵك هەیە دێ سێ مانگی ماوە رێگەی پێ نادەین بێتە هەرێمی كوردستان.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر پارتی دیموكراتی گەلان "پەیەدە" رایگەیاندبوو كە سێ‌ ئەندامیان لە فڕۆكەخانەی هەولێر دەستگیر كراون.

 

هه‌واڵی گرنگ