به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى رایگه‌یاند، بۆ حه‌وت حه‌فته‌یه، ژماره‌ى توشبون به كۆرۆنا له جیهاندا پاشه‌كشه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
له‌میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له جنێڤى سویسرا، "تێدرۆس گیبریسۆس رایگەیاندووە: "ئه‌مه درێژترین ماوه‌ى پاشه‌كشه‌ى توشبونه به‌كۆرۆنا له‌وه‌ته‌ى ده‌ستپێكردنى په‌تاكه پێَش ساڵ و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر"، هه‌روه‌ك سایتى "یۆرۆنیوز" گواستویه‌تییه‌وه.
"گیبریسۆس" ئاسوده‌یى خۆى نیشاندا به‌هۆى دابه‌زینى ژماره‌ى توشبونى نوێ به ڤایرۆس به‌شێوه‌یه‌كى گشتیى.
له به‌رامبه‌ردا، به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد كه "مردن به‌شێوه‌یه‌كى گشتیى به‌هه‌مان خێرایى پاشه‌كشه‌ى نه‌كردوه، ته‌نها هه‌فته‌ى رابردو كه‌مێك دابه‌زیوه" به‌راورد به ژماره‌ى توشبوه‌كان.
ئاماژه‌ى بەوه‌شكردوە كه "ڤایرۆسه‌كه خێراتر له دابه‌شكردنى ڤاكسینه‌كان بڵاوده‌بێته‌وه"، داواى له‌سه‌ركرده سیاسییه‌كانیش كرد به‌لاى كه‌م پابه‌ندى قه‌ڵغانى سه‌دا70ى دانیشتوانى جیهان بن پێش هاتنى كاتى كۆبونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى گروپى وڵاتانى پێشه‌سازیى حه‌وت له ساڵى داهاتودا.