كاندیدێكی سەرۆكایەتی ئێران له‌ هەڵبژاردن كشایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاندیدێكی سەرۆكایەتی ئێران له‌ هەڵبژاردن كشایەوە

پێش دوو رۆژ له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، كاندیدێكی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران، لە كێبڕكێكە كشاوەیەوەو، نامه‌ی كشانەوە لە كێبڕكێی هەڵبژاردنی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ كردووە.
لە كاتێكدا دوو رۆژی ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران، میدیاكانی ئەم وڵاتە بڵاویانكرده‌وه‌، موحسین میهرعەلیزادە یەكێك لە كاندیدەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران كشانەوەی خۆی لە پرۆسەكە راگەیاند.
عەلی تاجر نیا وتەبێژی نوسینگەی تیمی بانگەشەی میهرعەلیزادە هەواڵەكەی پشتڕاست كردۆتەوە و رایگەیاندووە، ئەو كاندیدەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران نامەی كشانەوە لە كێبڕكێی هەڵبژاردنی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ كردووە.
موحسین میهرعەلیزادە و عەبدولناسر هیمەتی بە دوو لە كاندیدەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران دادەنران، كە هەڵوێستەكانیان لە ریفۆرمخوازانەوە نزیكە، ئەمەش سەرباری ئەوەی بەرەی ریفۆرمخوازان رایگەیاندووە، بۆ ئەم هەڵبژاردنە هیچ كاندیدێكیان نییە.
شایه‌نی باسه‌، بڕیارە رۆژی هەینی 18ی حوزەیران هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران بەڕێوەبچێت و، بە كشانەوەی میهرعەلیزادە، شەش كەس كێبڕكێ لە سەر ئەو پۆستە دەكەن ئەوانیش هەر یەك لە "ئیبراهیم رەئیسی، سەعید جەلیلی، موحسین رەزایی، عەلیرەزا زاكانی، ئەمیرحسێن قازیزادە و عەبدولناسر هیمەتی"ن.

محسن مهر علیزاده مهمان «ایران ما»

 

هه‌واڵی گرنگ