بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە ڕایگهیاند، كە ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ خەرج كردنی پارهی مامۆستایانی وانەبێژ و لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
ئهمڕۆ چوار شهممه 16 ی حوزهیرانی 2021 بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە لە ئاگادارییەكدا كه وێنههیكی دهست كوردیو كهوتوه ئاماژەی بەوەكردووە، ژمێریاری وانەبێژی ئاگاداری مامۆستایان دەكاتەوە، كە دوای گەڕانەوەی ڕەزامەندی دارایی بڕیارماندا بەخەرج كردنی كرێی وانەبێژی مانگی ۱۰ /۲۰۲۰ ی مامۆستایانی میلاك.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە باسی لهوهش كردوه، بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری خوێندنگا ئامادەییەكان دەكەینەوە، كەوا لە ۱۷ / ٦ / ۲۰۲۱ سەردانی هۆبەی ژمێریاری بكەن بۆ وەرگرتنی پارەكە.