لەسەر چەند پرسێك رووسیاو ئەمریكا ڕێككەوتن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر چەند پرسێك رووسیاو ئەمریكا ڕێككەوتن

 

 

سەرۆكی ئەمریكاو سەرۆكی ڕووسیا لەشاری جنێفی سویسرا دەستیان بە كۆبوونەوە چاوەڕوان كراوەكەیان كرد.

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ یەكەم كۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆكە لەوكاتەوەی (جۆو بایدن) دەستبەكاربووە وەك سەرۆكی ئەمریكا.

ئەم كۆبوونەوەیە لە جنێفی سویسرا ئەنجام دەدرێت لە كاتێكدایە كۆمەڵێك گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە، پێشتر (جۆو بایدن) ئاماژەی بەوە كردبوو لەم كۆبوونەوەیەدا هێڵە سورەكان بۆ سەرۆكی ڕووسیا دەستنیشان دەكات، بەپێی دوایین سەرچاوە هەواڵییەكان پۆتین و بایدن لەسەر گێڕانەوەی باڵیۆزو دیبلۆماتكارەكان و ئاسایی كردنەوەی رەوشی سیاسی و ڕێككەوتوون.

لە دەمی دەستپێكردنی كۆبوونەوەكە كە ڕاگەیاندنەكان لەوی ئامادە بوون هەردوو سەرۆك بە كورتی سوپاسی یەكتریان كرد.

پۆتین بە ڕیگەی وەرگێڕێك وتی: جەنابی سەرۆك دەمەوێت سوپاست بكەم بۆ دەستپێشخەریت بۆ ئەم كۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ، دەزانم گەشتێكی دوورودرێژت كردووە. ئەو وتیشی: پەیوەندییەكانی ئەمریكاو ڕووسیا زۆر بابەتی كەڵەكەبووی هەیە كە پێویستی بە كۆبوونەوەی ئاست بەرزە، هیوادارم كۆبوونەوەكەمان بەبەرهەمبێت.

(جۆو بایدن) یش وەڵامی دایەوەو وتی : سوپاس، هەروەكو لە دەرەوەش وتم هەمیشە باشترە ڕووبەڕوو كۆبونەوە بكرێت.

هەردوو سەۆرك ئاماژەیان بەوە كردووە هیوادارن وتووێژەكەیان ببێتە هۆی پەیوەندییەكی سەقامگیرتر، هەرچەندە ئەوان لەسەر كۆمەڵێك بابەت جیاوازی توندیان هەیە لەوانەشدا دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا، دەستێوەردانی ڕووسیا لە كاروباری ئۆكرانیا، ڕەوشی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین لە ڕووسیاو بابەتی هێرشی ئەلیكترۆنی و چەندین بابەتی تریش.

 

 

هه‌واڵی گرنگ