نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە بەرز دەبێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە بەرز دەبێتەوە

 

 

نرخی نەوت لە بەرز بوونەوە بەردەوامە، بە شێوەیەك لەماوەی سێ‌ ساڵی رابردوو بەو شێوەیە نەبووە.

بەرز بوونەوەی خواست لەسەر نەوت و داكشانی تووش بوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەسەر ئاستی جیهان و خستنەڕووی زیاتری ڤاكسینی كۆڕۆناو دابەزینی ئاستی یەدەگی نەوت لە ئەمبارەكانی ئەمریكا لە گرنگترین هۆكارەكانی بەرز بوونەوەی نرخی نەوتن لەسەر ئاستی جیهان.

بەپێی دوایین زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (74.39) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (72.99) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش بەرزترین نرخ بووە لەوەتەی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی (2018).

 

هه‌واڵی گرنگ