لەكاتی وەرگرتنی ئەم جۆرە دەرمانانە، نابێت شوفێری بكەیت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەكاتی وەرگرتنی ئەم جۆرە دەرمانانە، نابێت شوفێری بكەیت

 

 

بە شێوەیەكی گشتی دەرمان كاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر ئەندامەكانی جەستە، وە هەندێكیان زیاتر كاریگەری لەسەر مێشك و دەمارەكان دروست دەكەن بە شێوەیەك شوفێری و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل زۆر ئەستەم دەكات تەنانەت مەترسیەكی گەورە دەخاتە سەر ژیانی شوفێرەكە. كاریگەریەكان:

1. هەست كردن بە خەوو گێژی.

2. كاریگەری لەسەر بینین و لێڵی بینین.

3. هەندێك جار بێهۆش بوون و بێ ئاگابوون.

4. لاواز بوون و سستی و ناڕێكی كاری ماسولكەكان.

5. هێڵنج و ڕشانەوەو ژانی گەدە.

ئەو كاریگەریانەی سەرەوە بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ شوفێری ئەستەم دەكات و فشارێكی زۆری دەبێت و ئەگەری ڕووداوی نەخوازیارو زۆر ترسناك زیاد دەكات.

دەرمانەكان:

1. ئەو دەرمانانەی بۆ كۆخەو هەڵامەت بەكاردێت بە تایبەتی ئەگەر دژە هەستیاری و دژە حەساسیەی تێدابوو.

2. دەرمانی دژە خوران، هەستیاری، وەك ئەلیرمین، كلۆرفینارمین، تەنانەت لۆراتادین و هستین و زۆر جۆری تر.

3. دەرمانی خەو: وەك گروپی دایازیپام، ڤالیۆم، وە هاوشێوەكانی.

4. دەرمانەكانی نەخۆشی دەروونی: وەك دەرمانی خەمۆكی و دڵەڕاوكێ و شیزۆفرینیاو هتد.

5. دەرمانەكانی چارەسەر بۆ گرژی ماسولكەكان: خاوكەرەوەكانی ماسولكەكان: وەك مایۆجیسك، میدۆكالم، نۆرجیسك، هتد.

6. دژە ژانەكان وەك مۆرفین و كۆكاین و پپدین و تراماڵ و هاوشێوەكانی.

7. دەرمانەكانی بەكارهاتوو بۆ سكچوون و ڕشانەوەو سەرەسووڕە.

8. ئەو دەرمان و مەواددەی دژە خەوهاتنە وە بۆ ئەوەی زیاتر بەخەبەر بیت بەكاردێت: وەك ئەمفیتامین و ئیفدرین و هاوشێوەكانی وەك تایگەرو هێدبۆڵ و زیاتر.

پێویستە بۆ هەر دەرمانێك كەوا بەكاری دەهێنێت راویژكاری بە پزیشكی پسپۆر بكەیت یان لە دەرمانخانە پرسیار لەسەر كاریگەرییەكانی بكەیت.

(د. شێروان رەحمانەشەل نانەكەلی – پسپۆری فسیۆلۆجی پزیشكی و شارەزای گشتی)

 

هه‌واڵی گرنگ