په‌رله‌مانتارێك: حكومه‌تی عێراق پلانی هه‌یه‌ بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

په‌رله‌مانتارێك: حكومه‌تی عێراق پلانی هه‌یه‌ بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار

حكومه‌تی عێراق هه‌وڵده‌دات نرخی دۆلار جێگیر بكات و دابه‌زێنیت، به‌ جۆرێك كه‌ نرخی 100دۆلاری ئه‌مریكی ببێته‌‌ 145 هه‌زار دیناری عێراقی، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئەندامێکی لیژنەی دارایی پلانی حكومه‌ت بۆ دابه‌زاندنی نرخی دۆلار ئاشكرا ده‌كات.

محەمەد شەبەکی ئەندامێکی لیژنەی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند: حکومەتی عێراق لەرێگەی بانکی ناوەندی و، فرۆشتنی دۆلار بە نرخێکی کەمتر، دەیەوێت نرخی دۆلار دابەزێنێت.
ئه‌و ئەندامه‌ی لیژنەی دارایی وتیشی: ئەوانەشی بەئامانجی چارەسەرکردن و خوێندن گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن راستەخۆی دۆلاریان پێدەفرۆشێت، بۆ ئەوەی ئەو نرخە چیتر نەگۆرێت.
شایه‌نی باسه‌، ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویه‌وه‌، بەجۆرێك هەر دۆلارێك بە ١٥٢٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، لەسەرەتای ئەم هەفتەیه‌شه‌وە بانکی ناوەندی عێراقی دەستیکرد بە فرۆشتنی ٢٠٠ ملیار دۆلار بۆ هەر رۆژێك، دوای ئەو هەنگاوەی نرخی دۆلار دابەزی.

 

هه‌واڵی گرنگ