په‌رله‌مانتارێك: ته‌نها دوو رێگا هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌كردنی نرخی به‌نزین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

په‌رله‌مانتارێك: ته‌نها دوو رێگا هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌كردنی نرخی به‌نزین

له‌باره‌ی گرانبوونی نرخی به‌نزین له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رێگاكانی چاره‌سكردن ئاشكرا ده‌كات.

لەبارەی گرانبونی نرخی بەنزین، كاروان گەزنەیی، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: لە ماوەكانی ڕابردوو حكومەتی هەرێم بە بڕیاری ژمارە 483 لە ڕێكەوتی 8-2-2021 بڕیارێكی دەركردوەو، لە ڕێكەوتی 26-2-2021 ئاڕاستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كراوە، كە تیایدا وەزیری سامانە سروشتییەكان داوای بەرزكردنەوەی ستانداردەكانی كردووە بە خشتەیەكی لكێندراو بە نوسراوەكەوە، ئەمە یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی بەرزبونەوەی نرخی بەنزین، چونكە ستانداردەكانی داخڵبوون زۆر بەرزكراونەتەوە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتیشی: مەبەستێكی سەرەكی لەم نوسراوە بۆ ڕێگریكردن بووە لە هاوردەكردنی "بەنزینی نۆرمال، محسن و سوپەر، گازوایل، دیزڵ، نەوتی سپی"، مەبەست لەم بابەتە ئەوە بووە كە بەشێك لە خامەكانی كۆمپانیای كار لە خەزانەكان مابووەوە لە ناوخۆ بەكار بهێندرێت، واتا بڕیارەكە لە بەرژەوەندی كۆمپانیای كارەوە دراوە.
نابراو ئاشكرایكردووه‌، چەند كۆمپانیایەك لە هەرێمی كوردستان دەیانەوێت بانگەشەی ئەوە بكەن كە ئیتر بەنزین هەرزان نابێت و، هانی خەڵك دەدەن كە ئۆتۆمۆبێلەكانییان بكەنە غاز، ئەمەش بۆ سودمەندبوونی ئەم كۆمپانیایانەیە، لێرەوە ڕای گشتی ئاگادار دەكەنەوە، نەچنە ژێرباری هیچ هەوڵێكی چاوچنۆكی لە پێناو بەرژەوەندی چەند كەسێكەوە.
سه‌باره‌ت به‌ رێگاكانی چاره‌سه‌ركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، كاروان گەزنەیی ده‌ڵێت: تەنها دوو رێگا هه‌یه‌ بۆ چارەسەركردنی گرانبونی نرخی بەنزین، یان گرێبەست لەگەڵ پاڵاوتگە ناوخۆییەكان بكرێت و نرخی بەنزین لە كەمتر لە 500 دینار جێگیر بكرێت، یان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەو هەموو باج و ڕسوماتە لاببات و ڕێگە بدات لە ڕێگەی بازاڕی ئازاد و كێبڕكێوە داخڵ بكرێت، بە مەرجێك نرخی هیچ لیترێك لە جۆرەكانی 600 دینا تێپەڕ نەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ