هه‌فته‌ی داهاتوو جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەستبەکار دەبێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هه‌فته‌ی داهاتوو جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەستبەکار دەبێت

دوای چه‌ندین ساڵ له‌ رێكه‌وتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان لەسەر پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، بەڵام تائێستا جێگری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ لە پشکی گۆڕان دەستبەکار نەبووه‌، بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو گۆران پۆستی جێگری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌‌ پڕبكاته‌وه‌.
دوای شه‌ش ساڵ له‌ رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، بڕیاره‌ هەفتەی داهاتوو شاهین حەمرە رەزا، لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان، وەک جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەستبەکار ببێت.
به‌ پێی رێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان، پۆستی پاریزگاری هەڵەبجە بۆ یەکێتییە، کە ئێستا ئازاد تۆفیق پارێزگارەو، پۆستی جێگری پارێزگار بۆ گۆڕان دەبێت.
به‌ پێی زانیارییه‌كان، راژەی "شاهین حەمە رەزا" وەک کاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، بۆ کاروباری کارگێڕی، لە وەزارەتی بازرگانییەوە گوازراوەتەوە بۆ سەر وەزارەتی ناوخۆ و بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەک جێگری پارێزگای هەڵەبجە دەستبەکار بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ