سەرکردەیەکى بەدر: پێویسته‌ سه‌رجه‌م هێزە بیانیەکان به‌ توركیاشه‌وه‌ له‌ عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرکردەیەکى بەدر: پێویسته‌ سه‌رجه‌م هێزە بیانیەکان به‌ توركیاشه‌وه‌ له‌ عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌

سەرکردەیەکى ڕێکخراوى بەدر، به‌ ناوەندى هەواڵى نیشتمانى عێراقى راگه‌یاندووه‌، پێویسته‌ داواى چوونە دەرەوەى سەرجەم هێزە بیانیەکان بكرێت و، تورکیاش بەشێوەیەکى ئاشتیانە بچێتە دەرەوە باشترە.  

محەمەد بەیانى سەرکردە لە ڕێکخراوى بەدر رایگه‌یاند: پێویستە داواى چونە دەرەوەى سەرجەم هێزە ناعێراقییەکان بکرێت، تەنها داواى دەرچوونى هێزەکانى ئەمریکا نەکرێت.  

سه‌ركرده‌كه‌ی رێكخراوی به‌در وتیشی: چەندین وڵات لە عێراقدا هەن جا هەواڵگرییەکانیان بێت یاخود بنکەکانیان، زۆرێک گرەو لەسەر دابەشبوونى عێراق دەکەن، هیواخوازین تورکیاى دراوسێ و هاوڕێمان کە بەرژەوەندى هاوبەشمان بەیەکەوە هەیە، بارودۆخى عێراق لەبەرچاو بگرێت و بکشێتەوە.  

  محەمەد بەیانى ده‌ڵێت: زیاتر لە 30 ساڵە تورکیا به‌ بیانووى بوونى پارتى کرێکارانى کوردستانى لەسەر خاکى عێراق، کاتێک عێراق بەهێز و بەتوانا دەبێت خاڵ لەسەر دێڕەکان دادەنێت، بەڵام پێویستە تورکیا بە ئاشتیانە بچێتە دەرەوە.  

 

هه‌واڵی گرنگ