په‌یام نه‌جمه‌دین - دیدار و چاوپێكەوتن
مەستى، یەکێکە لەو ژنە رۆژنامەنووسانەى بە هۆى گێچەڵى سێکسى هاوپیشەکانییەوە دەستبەردارى کارەکەى بووە و ئێستاشى لەگەڵدا بێت نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ پیشەکەى و ناشتوانێت سکاڵا تۆمار بکات، لە ترسى کاردانەوەى خێزان و کۆمەڵگەی دەوروبەرى.
مەستى ناوى خوازراوى ئەو ژنە رۆژنامەنووسەیە، کە لە قەزایەکى سنوورى پارێزگاى سلێمانى دەژیت. ئەو تەنیا ژنە رۆژنامەنووس نییە لە کۆى ئەو هەزار ژنە رۆژنامەنووسەى لە سەندیکاى رۆژنامەنووسان تۆمار کراوون، رووبەڕووی گێچەڵى سێکسى بووبێتەوە.
له‌دواین راپرسی سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافى رۆژنامه‌نووسان کە 70 رۆژنامه‌نووسى مێینه بەشداربوون تێیدا، لە بارەى گێچەڵى سێکسییەوە پرسیاریان لێکراوە و %50ى بەشداران ئاشکرایان کردووە، کە گێچەڵیان بەرامبەر کراوە. ئەمە لە کاتێکدایە به‌پێى ستاندارى جیهانى هه‌ر حاڵه‌تێك ڕێژه‌ى له%14ى تێپه‌ڕاند ئیدى وه‌كو دیارده ئه‌ژمارده‌كرێت.
هه‌رله‌هه‌مان ڕاپرسى و له‌وه‌ڵامى پرسیارى: ئایا له‌لایه‌ن كێوه ڕووبه‌ڕووى گێچه‌ڵه‌كه بوونه‌ته‌وه؟ 17 یان له‌لایه‌ن هاوپیشه‌كانیان16یان له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌زگا 9 رۆژنامه‌نووسیش له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رێتیه گشتیه‌كان و دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت5 یان له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رى ژوور یان ستاقى كاركردنى خۆى رووبه‌ڕوى ده‌ستدرێژییه‌كان بوونه‌ته‌وه.
له‌پرسیارێكى تر‌ى سه‌نته‌رى میترۆ كه ڕووبه‌ڕویان كراوه‌ته‌وه ئایا ئه‌م هه‌راسانكردن و داواكردنى سێكسه له‌به‌رامبه‌ر چیدا بووه؟ 15 له‌و ئافره‌تانه ده‌ڵێن له‌به‌رامبه‌ر ئۆفه‌رى باشتر 8یان ده‌ڵێن پێدانى پله‌یه‌ك یان كارێك 7 كه‌سیشیان ده‌ڵێن دامه‌زراندن 3 كه‌سیتر یان بۆ زیادكردنى موچه رووبه‌ڕووى وه‌ها دۆخێك كراونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ى ڕێگه‌كانى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گێچه‌ڵ 20یان ده‌ڵێن له‌ڕێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بووه17 شیان داواكردن بووه به رێگه‌ى راسته‌خۆ 16 له رێگه‌ى نامه‌ى موبایل.
مەستى رۆژى 6ى نیسانى 2016 بۆیەکەمجار رۆژنامەنووسێکى هاوپیشەى لە قسەى نەشیاو و توانجەوە دەستى پێکردووە و پەلاماریشى داوە، لە بەرامبەردا مەستى جارێکی دیکە نەگەڕاوەتەوە سەر کارەکەى.
ئەو دەڵێ: "ئه‌وه‌ى منى بێده‌نگ كرد له ده‌ستنه‌دانى كه‌سایه‌تیم وبه‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه له‌ده‌ستنه‌دانى كاره‌كه‌م بوو، چونكه له كۆمه‌ڵگه هه‌رئه‌وه‌نده‌ى شتێكى وات لێ بیسترا ئیدى ناتوانى روانینى چاوه‌كان له‌ئاست خۆت بكه‌یته‌وه ئه‌رێنى، هه‌رچه‌ند قوربانیش بیت، هه‌رچه‌ند به بێ ویستى خۆت بووبێت، به‌ڵام له‌چاوى ئه‌وان هه‌ر تاوانباریت".
وتیشى: "ئێستا تێده‌گه‌م دونیاى رۆژنامه‌وانیش بۆئێمه‌ى مێینه گه‌مه‌یه‌ك زیاتر نیه، چونكه ته‌نیا بۆگه‌یاندنى ده‌نگى ئه‌وانیتر ئازاین، هیچ كات نامانه‌وێت ده‌نگى خۆمان بگات، ویستومانه به قوربانى كردنى ئه‌وان كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و پێش ببه‌ین و یاسا سه‌روه‌ر بكه‌ین و شه‌رم بشكێنین، ئه‌وكاته‌ى دۆخى خۆمان دێته ئاراوه له ترسنۆكێك زیاتر نین و بگره چه‌ندین جار ده‌ستدرێژیشمان ده‌كرێته سه‌ر ده‌بێت بێده‌نگ بین".
ئەوەشى وت: "له‌وكاته‌ى كه ده‌ستدرێژییه‌كان بۆسه‌رم له قسه‌یه‌كه‌وه ده‌ستى پێكرد، بارودۆخم رووى له‌خراپى كرد و بارى ده‌روونیم ته‌واو تێك چوو، هه‌رچه‌نده خێزانه‌كه‌م زۆرجار ده‌یان پرسى بۆچی وازت هێنا؟ تۆ نا‌توانیت به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر كارێك، ئه‌م قسانه‌ى خێزانه‌كه‌م منی زیاتر وێران ده‌كرد، وه‌ك هه‌میشه چۆن بۆگێچەڵەکان بێده‌نگ بووم، وه‌ڵامى منیش بۆ ئه‌وان بێده‌نگی بوو".
بۆ ئەم راپۆرتە راپرسییەکى دیکەمان لە رێى ئەلیکترۆنییەوە ئەنجامدا و پرسیار لە بارەى رەوشى مێینە و گێچەڵى سێکسى لە کایەى میدیاییدا ئاراستەى 50 ژنە رۆژنامەنووس کرا، 32یان وه‌ڵامه‌كانیان بۆناردینه‌وه.
لە کۆى ئەو 32 رۆژنامەنووسە، 25یان وتویانە رووبەڕووی گێچەڵى سێکسى بوونەتەوە و 7یشیان بە نەخێر وەڵامیان داوەتەوە. له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ى كه‌وه‌ڵامه‌كه‌یان به‌ڵێ بووه، 10یان له رێگه‌ى سۆشیاڵ میدیا گێچەڵیان پێکراوە 6یان له‌نێو ده‌زگاكه‌یدا و9یان له‌لایه‌ن هاوپیشه‌كانیانه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌زگا رووبه‌ڕووى گێچه‌ڵ بوونه‌ته‌وه.
بە گوێرەى راپرسییەکە، لە كۆى 25 رۆژنامه‌نووس ته‌نها 3یان سكاڵایان له‌كه‌سی ده‌ستدرێژى كار كردووه و 22 یان بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه.
حه‌یده‌ر جه‌میل، توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ڵێت: له‌كۆ‌مه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا ئافره‌تان توشى دیارده‌ى گێچه‌ڵى سێكسى ده‌بنه‌وه نابێت ئه‌وه له‌یاد بكه‌ین كچانى ڕۆژنامه‌نووسش بەشێکن لە کۆمەڵگە، نه‌یانتوانیوه واقیعەکە تێپەڕێنن.
وتیشى: ئه‌وانیش له‌واقیعی كۆمه‌ڵگه گه‌یشتوون نه‌یانتوانیوه خۆیان بخه‌نه ئه‌ودیوى سنووره كێشراوه‌كانی کۆمەڵگە بۆیە زۆرجار بێدەنگیان هەڵبژاردووە، لە ترسى رووشانى ناوبانگ و شەرەفى خێزانەکانیان.
مەستى ئێستا فەرمانبەرە لە فەرمانگەیەکى حکومەتى و گێچەڵى سێکسى هاوپیشەیەکى جگە لە کاریگەرى خراپ بۆ سەر دەروونى، خولیا‌و خەونێکى ژیانیشى لە بار بردووە و لە کایەى میدیا دوور کەوتووەتەوە.