دەستكەوت و سوود بۆخۆیان و ڕەنج و قوربانی و شەونوخونی بەشی هاوڵاتیانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەستكەوت و سوود بۆخۆیان و ڕەنج و قوربانی و شەونوخونی بەشی هاوڵاتیانە

لەوەتەی بیرمان كردۆتەوە، پێشینانی پێش ئێمەش هەروایان باس ئەكرد دەیان ساڵە هەر ڕۆژەی بەناوێكی نوێوە بە درووشمی بریقەدارو دەمامكێكی تازەوە مێشكی خەڵك تێك ئەدەن و بیرو هۆشیان ئەشێوێنن یاری بە ڕابردوو ئێستا و داهاتوویان ئەكەن .

گەل وخاك و نیشتمان ئەكەنە سوتەمەنی حەزی نەخۆشیان هەرڕۆژەی گۆرانی بەباڵای یەكێكدا هەڵئەدەن داهاتی ووڵات حەپەلوش ئەكەن جاشایەتی و نۆكەرایەتی بۆ هەموو شوێنێك ئەكەن پیاوی هەموو كەسن تەنها و تەنها دڵسۆزی كوردنین.

بەداخەوە ئەم كوردستانە زۆر لە مێژە ژیان تیایدا ژانە لە بری ئاوەدانی شەڕو وێرانكاری لە زانست و زانیاری گروپ و تاقم و هێزی نایاسایی و چەكداری لە چ حكومەتێكی دیموكراسی و مۆدرێندا بوە كاك فڵان و مام فڵان خاوەنی هێزو سوپاو لیوای. لەشكری تایبەت بن بەمەش ئەڵێن ئەزموونی حوكمڕانی.

كاتێك شەڕیانە پێمان ئەڵێن بۆ بەرژەوەندی گەل و داكۆكیكردن لە مافی هاووڵاتیانە كە ئاشتیش ئەبنەوە هەر ئەڵێن بۆ بەرژەوەندی گەلمانە كاتێك كوردستان لەت ئەكەن ئەڵێن ئێمە شەڕی خزمەت ئەكەین ئێرە ئەكەینە بەهەشت كێبڕكێی خزمەتە پلانی پرۆژەیە بۆ پێشخستنی شارە ئێوە نازانن ئێمە داهاتوومان لێ دیارە.

كاتێك دێنە سەر یەكگرتنەوە ئەڵێن ئەوە ڕۆی ڕۆی ئەمجارە نۆرەی ئەزموونە وێنەی نیە لەم گەردوونە بزانن چیتان بۆ ئەكەین شێخەڵاو سابونكەران ئەكەینە نمونەی پایتەختی جیهان
بەڵام نەك وایان نەكرد لەگەڵ خۆشیان ڕاستیان نەكرد میللە هیچی لێیان ناوێ ئەڵێ بەڵكو دانیشن تاوێ بەڵام ئەوان واگۆش نەكراون هەر خەریكی كێشەو قەیران و دانانی داوون.

ئەوەی دوێنی دڵسۆز و نیشتمان پەروەربوو ئەمڕۆ جاشە و خاك فرۆشە و تاوانبار و خیانەتكارو جاسووسە زۆری پێناچێ دوای چەند ساتێ پێچەوانەكەشی ڕاستە ئەمەیە باروو دۆخی ئەم هەرێمە بۆیە پێی ئەڵێن ژیر تیایا سەرسامە چونكە تاكەكان پابەندی پێوەرنین بەڵكو پێوەر خودی میزاجی خۆیانە بۆیە وای لێهات ئەم كوردستانە دڵسۆز تیایا سەرگەردانە هەرچی و پەرچی و میزاج چیەكان خاوەن دەسەڵات و دیوەخانە.
ئەزموونی گشت سەردەم و جیهان پێمان ئەڵێت كاتێك نەخشەو پێوەر تۆكمە نەبوو بناغەی دامەزراو نەبوو گەر نەك لە لوتكە لە ئاسمانیی بیت سەرەنجامت هەرشكست و داڕووخانە .

 

هه‌واڵی گرنگ