به‌وێنه‌..هاپه‌یمانان كاروانێكی دیكه‌ی هاوكارییه‌كانی گه‌یانده‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌وێنه‌..هاپه‌یمانان كاروانێكی دیكه‌ی هاوكارییه‌كانی گه‌یانده‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌

لە درێژەی ئەو کۆمەک و هاوکاریانەی هاوپەیمانان پێشکەش بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانی دەکەن بەشێکی دیكه‌ لەو هاوکاریانە گەیشتنە دەست هێزەکانی پێشمەرگە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28 ی ته‌موزی 2021 وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا بەئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەرکانی بۆ ئیدارەو میرەو بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوبەری میرەی گشتی و نوێنەری هاوپەیمانان، بەشێکی تر لە هاوکاریی لۆجستی، کە پێکهاتبوون لە ئۆتۆمبێلی سەربازی جەنگی(هەمەر) کۆمەڵێکی تر لە ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری، فریاکەوتنی تەندروستی(الٲسعاف) و ئامێری گەیاندن(الاتصالات) لەلایەن هاوپەیمانانەوە پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ لە رێورەسمەکەدا، عەمید روکن ئەمیر بەڕێوەبەری میرەی گشتی وتەیەکی پێشکەش کرد، تیایدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد، هەروەها سوپاسی هاوپەیمانانی کرد بۆ ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی هاوپەیمانان بە بەردەوامی پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگەی دەکەن.

بەڵێنیشیدا، کە بەشێوەیەکی رێکوپێک ئەو هاوکاریانە بەسەر لیواکاندا دابەش بکات، بە شێوەیەک کاریگەری هەبێ لە سەر بەهێزکردنی تواناکانیان.

هەر لە مەڕاسیمەکەدا، موقەدەم فەرمان فەرهاد زراری جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتی، وتەیەکی پێشکەش کرد، تیایدا سوپاسێکی پێ پایانی وڵاتانی هاوپەیمانانی کرد، کە لە سەرەتای جەنگی داعشەوە تا ئێستا هاوکار و هاوئاهەنگ بوون،

باسی له‌وه‌ش كرد: هاوپەیمانان رۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە تێکشکاندنی داعش و گرووپە تیرۆرستیەکان، هەروەها هاوکاریەکانی هاوپەیمانانی بۆ پێشمەرگە بە گرنگ وەسف کرد.

 

 

هه‌واڵی گرنگ