بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە 7 بریندار هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە 7 بریندار هەیە

 

 

بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگەی كەلار – كفری، حەوت كەس بریندار بوون كە برینی دوو كەسیان سەختە.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت، ئەمشەو لەسەر ڕێگەی كەلار – كفری نزیك گوندی (وەلی هەیەر) دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (BMW و پیكاب دێر) پێكیانداداو حەوت كەس بریندار بوو كە برینی دوانیان سەختە.

دەشڵێت، ڕووداوەكە لەكاتێكدا بووە ئۆتۆمبێلی جۆری BMW بەئاڕاستەی كەلار هاتووەو پیكابەكەش بەپێچەوانەوە، هەردووكیان لەنزیك گوندی (وەلی هەیەر) پێكیانداداوە، ئۆتۆمبێلی جۆری دێر سێ كەسی تێدابووە، ئۆتۆمبێلەكەی تر چوار كەسی تێدا بووە كە هەمویان برینداربوون گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەو برینی هەردوو شۆفێرەكە سەختە.

باسی لەوەشكردووە، كە تیمی هاتووچۆی گەرمیان گەیشتوونەتە سەر ڕووداوەكەو لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ