كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

كوردیو

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەو كەسانە ئاگادار دەكاتەوە كە خوازیارن وەک کارمەندی کۆمسیۆن خۆیان تۆماربکەن و ڕایدەگەیەنێت،"1ـی ئاب کۆتا وادەی خۆتۆمارکردنە".

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە،" ئەو کەسانەی خوازیارن وەک کارمەندی سەر سندوق لە کۆمسیۆن ناوی خۆیان تۆمار بکەن، ئەوا پێویستە بە زوترین کات فۆڕمی دامەزراندن لە نزیکترین بنکەی کۆمسیۆن وەربگرن و لەماوەی سێ رۆژدا فۆڕمەکان بگەڕێننەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"پێویستە کەسی خوازیار لەگەڵ گەڕاندنەوەی فۆرمەکە وێنەیەک و بەڵگەنامەکانی پێوەبێت".

ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیارە 10-10-2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامبدرێت و سەرەڕای كشانەوەی چەند لایەنێكی سیاسی، بەڵام ئامادەكارییەكان بۆ ئەو پرۆسەیە بەردەوامن.
 

 

هه‌واڵی گرنگ