وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە ماوهی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 34 هەزار و 400 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووشبوونی ڕۆژانە لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.
ئهمڕۆ پێنج شهممه 29 ی تهموزی 2021 پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە ماوهی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 34 هەزار و 433 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 292 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژهی بهوهش كردووه،لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ پێنج شەممە، 3 ملیۆن و 826 هەزار و 447 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 3 ملیۆن و 274 هەزار و 346 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 90 هەزار و 74 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.