بەرپرسێکی باڵای عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو 
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرپرسێکی باڵای عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو 

بەتۆمەتی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت، دادگای باڵای تاوانەکانی میسان، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەری پێشووی بانکی کشتوکاڵی عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵ دەرکرد.

لەمبارەیەوە دادگای باڵای تاوانەکانی میسان راگەیەندراوەکی بڵاوكردەوە ئاشكرای كردووە: بڕیارەکە پاڵپشت بووە بە ماددەی ٣٤٠ لە یاسای سزادانی عێراقی و تیایدا، بەتۆمەتەکانی گەندەڵی، بەفیڕۆدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت ناوبراو بڕیاری سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ دەرچووە.

هاوكات لەسەر پرسی گەندەڵیش، پێشتر، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەساڵی ٢٠٠٣ەوە تاوەکو ئێستا بڕی زیاتر لە ٨٠ ملیار دۆلاری لە سێکتەری کارەبادا خەرجکردووە، بەڵام بەهۆی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی ئەو پارەیەوە هێشتا سێکتەری کارەبا لەگەڵ خواستی داواکاری هاوڵاتیاندا نییە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ