بەرنامەیەكی كۆمپیوتەری كێشە دروست دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرنامەیەكی كۆمپیوتەری كێشە دروست دەكات

 

 

بەرپرسانی بۆشایی ئاسمانی رووسیا ڕایانگەیاند، هۆكاری كەوتنە كاری لەناكاوی چەند پاڵنەرێكی گاز لە یەكەیەكێ نوێ بەمداویانە گەشتبووە بنكەكە كێشەیەكی پرۆگرامی كۆمپیوتەر بووە كە لە دەرئەنجامی ئەمە بنكەكەی بۆشایی ئاسمان لەو پێگەیەی بۆی دەستنیشانكرابوو جوڵاوە.

ڕووداوەكە كۆتایی هەفتەی رابردوو بووە، دوای چەند كاتژمێرێك لە لكاندنی یەكەی تاقیگەی ڕووسیا ناسراو بە (ناوكا) ئەوەی بۆ ماوەیەك ناردنی بۆ بنكەی بۆشایی دواكەوت، نزیكەی كاتژمێرێكی خایاند بۆ گەڕانەوەی بۆ جێگای خۆی لەخولگەداو كۆنترۆڵی زەوی لە ڕێگەی بەكارهێنانی پاڵنەری گازی یەكەكانی دیكەی ڕووسیا گەڕاندیانەوە بۆ پێگەی پێشتری.

لەبڵاوكراوەیەكدا ڕۆژی هەینی (ڤلادیمێر سۆلۆڤێۆڤ) بەڕێوەبەری جوڵەكان لە بنكەی نێودەوڵەتی ڕووسیا ووتی: كێشە لە پرۆگرامی كۆمپیوتەردا هۆكاری كەوتنەكاری پاڵنەرەكان بووە.

بۆ دوو جار پەیوەندی نێوان بنكەی زەوی و تیمی بۆشایی بۆ چەند دەقیقەیەك پچراوە، بەڵام ئاژانسی بۆشایی ئەمریكا ناسراو بە (ناسا) ووتی: تیمی بنكەی ئاسمانی هیچ مەترسیان لەسەر نەبووە.

ئاسمانگەڕی روسیا (ئۆلیگ نۆڤیسكی) بڵاویكردەوە: كە هیچ شتێك جێگەی نیگەرانی نیەو كاركردن بۆ لكاندنی یەكە نوێكە بە بنكەی بۆشایی نێودەوڵەتییەوە وەك بۆی دانراوە بەردەوامەوە.

یەكەی (ناوكا) بێسەرنشین گەشتە بنكەی بۆشایی و كێشی (20) تۆن و درێژی (13) مەترە، بە یەكەی تاقیگەی هەمەجۆر ناسراوە، بەشێك دەبێت لە بەشەكانی ڕووسیا لە بنكەی بۆشایی كە لەساڵی (2010) ەوە گەشتوونەتە خوڵگە.

بۆچەندین ساڵ یەكەی (ناوكا) كێشەی هەبوو، ئامادە نەدەبوو بۆ ناردنی بۆ بۆشایی، بەشێوەیەك دروستكراوە پانتایی زیاتری هەیە بۆ تاقیكردنەوەو سەرنشین، دەبوو لەساڵی (2007) دا بۆ بۆشایی بنێردرێت، بەڵام بەهۆی كێشەی تەكنیكیەوە بۆ چەندین كەڕەت دواخرا.

 

 

هه‌واڵی گرنگ