شەپۆڵی گەرما بەستەڵەكی زۆری گرینلاند دەتوێنێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شەپۆڵی گەرما بەستەڵەكی زۆری گرینلاند دەتوێنێتەوە

 

 

زاناكانی دانیمارك دەڵێن: بەهۆی شەپۆڵی گەرمای ناوچەكەی گرتۆتەوە، بەستەڵەكی بەفری گرینلاند توانەوەی گەورەی بەخۆوە دیوەو پلەی گەرما 10 پلە زیاتر بووە بەراورد بەساڵانی ڕابردوو.

بەپێی پێگەی ماڵپەری (Polar Portal) كە توێژەرەوانی دانیمارك بەڕێوەی دەبەن، بەستەڵەكی بەفر ئەوەی ناوچەی فراوانی جەمسەری باكور دادەپۆشێت بە بڕی (8) ملیار تەن ڕۆژانە تواوەتەوە، ئەمەش (2) ئەوەندەی ڕێژەی توانەوەی مامناوەندی سروشتیە لە هاویندا بۆ ئەو ناوچەیە.

پەیمانگەی دانیمارك بۆ چاودێری كەش و هەوا ڕایگەیاند پلەی گەرما لە (20) ی سەدی زیاترە، واتە (2) ئەوەندەی پلەی مامناوەندی پلەی گەرمای سروشتی لە هاویندا لە باكوری گرینلاند.

فڕۆكەخانەی (نێرلێریت ئینات) لە باكوری ڕۆژهەڵاتی هەرێمەكە (23.4) ی سەدی تۆمار كردوە، ئەمەش بەرزترین پلەی گەرمایە لەو ناوچەیە تۆمار كرابێت.

شەپۆڵی گەرما كە كاریگەری لەسەر هەموو ناوچەكانی گرینلاند هەبووە، ئەوەندی سەهۆڵ تواندۆتەوە بەهێندی پانتایی ویلایەتی فلۆریدا بە ئەستووری (5) سەنتیمەتر ئاو بەرزبێت.

پێشتر زۆرترین توانەوە لە هاوینی ساڵی (2019) دا ڕوویداوە، بەڵام بڕی توانەوەی ئەمساڵ زۆر زیاتر بووەو پێوانەی تۆمار كردووە.

بەستەڵەكی گرینلاند لە دوای بەستەڵەكی جەمسەری باشور دووەم گەورە بەستەڵەكی ئاوی سازگارە لە جیهاندا بە پانتایی (1.8) ملیۆن كیلۆمەتر.

زاناكانی دانیمارك دەڵێن: دوای توانەوەی ساڵی (1990) و خێرابوونی لەساڵی (2000) ەوە، لە ساڵانی ڕابردوودا لە دەستدانی پارچە گەورەكان چوار ئەوەندە بووە بەراورد بەساڵی (2000).

توێژینەوەیەكی ئەوروپا لە مانگی یەكی ڕابردوودا بڵاوكرایەوە دەڵێت : بەهاتنی ساڵی (2100) ئاستی ئاوی ئۆقیانووسەكان بۆ (10 تا 18) سەنتیمەتر بەرزدەبێتەوە، یاخود (60%) ی خێراتر لە توانەوەی پێشتر دانرابوو بۆ رێژەی توانەوە لە گرینلاند.

ئەگەر هەموو بەستەڵەكی گرینلاند بتوێتەوە، ئاستی ئاوی ئۆقیانوسەكان بە (6 تا 7) مەتر بەرز دەبێتەوە.

هەرچەندە سەرەتای هاوینی ئەمساڵ لە گرینلاند تاڕادەیەك ساردبوو، بەفرو بارانی زۆر باری، بەڵام توانەوەی هاوینی (2021) تۆماری نوێیە، پێگەكەی ماڵپەری پۆلار پۆرتال دەڵێت: توانەوە ساڵانە لە مانگی (6) تا سەرەتای مانگی (9) بەردەوام دەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ