لەیارییە دۆستانەكانی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ یانەی چێلسی بە ئەنجامی (2 - 1) لەیانەی ئەرسنالی بردەوە.
كای هافێرتز و تامی ئەبرەهام دوو گۆلەكەی یانەی چێڵسیان تۆماركرد، گۆڵەكەی ئەرسنالیش یاریزان (گرانیت چاكا) تۆماریكرد.
ئەرسناڵ لەم هاوینە (3) یاری دۆستانەی ئەنجامداوە و لەدوو یاری دۆراوە و لەیەك یاریش یەكسان بووە.
هەرچی یانەی چێڵسییە بە ئەنجامی (2 - 1) لەهەردوو یانەی بۆرنمۆس و ئەرسناڵی بردۆتەوە.