ماوەی زیاتر لە ساڵێكە كاركردن لە یاریگای سانتیاگۆبێرنابیۆ بۆ نۆژەنكردنەوە بەردەوامە و بریارە بۆ وەرزی نوێ ئامادەبێت.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی نوێترین وێنەی یاریگاكەی داناوە و نوسیویەتی ، ماوەی (24) كاتژمێر لە رۆژێكدا بەشێوەی (3) شەفت كاركردن لەیاریگاكە بەردەوامە.
بریارە لەسەرەتای مانگی داهاتوو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ رادەستی یانەكە بكرێت و بۆ یاریكردن ئامادەبێت.