دامه‌زراوه‌ی زانیارییه‌كانی وزه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه: له‌ماوه‌ی مانگی ته‌مموزی رابردوو دا، سه‌رجه‌می به‌رهه‌مهێنانی ئۆپێك پڵه‌س گه‌یشتووه‌ته 40.6 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه.
له‌راپۆرتێكدا دامه‌زراوه‌ی زانیارییه‌كانی وزه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكردوه: پێشبینی ده‌كرێت له‌نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ، به‌رهه‌مهێنانی ئۆپێك له‌نه‌وتی خام دا بگاته نزیكه‌ی 3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه، كه‌له‌مانگی رابردوو دا سه‌رجه‌می به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 40.6 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه.
راشیگه‌یاندوه: به‌پێی رێككه‌وتنێك كه‌هاوبه‌شانی ئۆپێك ئه‌نجامیانداوه بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، هه‌وڵده‌درێت به‌رده‌وامی به‌زیادكردنی مانگانه بدرێت كه‌ده‌گاته 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه.
پێشبینی ده‌كرێت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆپێك له‌نه‌وتی خام بگاته نزیكه‌ی سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له‌نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2021، به‌رامبه‌ر به‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ.