وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا 11 هەزارو 644 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه، هاوكات 63 كهسیش بههۆی كۆڕۆناوه گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق دواین ئامارهكانی تایبهت به كۆڕۆنای ڕاگهیاند كه تیایدا هاتووه: له 24 کاتژمێری رابردودا 11 هەزارو 644 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له بهرامبهردا ڕێژهی چاكبونهوه حەفت هەزارو 359 كهس بووه، بههۆی كۆڕۆناوه له ماوهی 24 كاتژمێری ڕابردو 63 كهس گیانیان لەدەستداوە.
ڕێژهی زۆری توشبوان له پارێزگای بەغدا بووه كه ژمارهیان دوو هەزارو 666 توشبوه، هاوكات كهمترین ڕێژهی توشبونیش له پارێزگای ئەنباڕ بووە كه 95 كهسه، زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگای بەغدا بووە كە 14 كەس بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە.