ئەو پێداویستــییانەی گرنگە لە ئۆتۆمبێلەكەتــــدا هەبێـت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو پێداویستــییانەی گرنگە لە ئۆتۆمبێلەكەتــــدا هەبێـت

 
كوردیو
 
هەمیشە خۆت بۆ دۆخێكی نەخوازراو ئامادە بكــــــە، ئۆتۆمبێلەكەت پێكهاتەی نێوان ئاگر و ئاسنە، هــەموو پێشهاتێك چاوەڕوانكراوە، بۆیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەردۆخێك گرنگە كەرەستەو ئامرازی تایبەتت پێبێت، ئەمە نەك بۆ خۆت گرنگە بەڵكو هەندێك جــار پێویستییەكی تۆ دەبێتە هۆكار بۆ ســـەلامـــــــــــەت هێشتنەوەی شۆفێر و ئۆتۆمبێلێكی دیكە.
 
٭- با لە ئۆتۆمبێلەكەتدا جانتـــــــــایەكی تایبــــەت بە پێویستییەكانی فریاگوزارییە سەرەتاییەكان هەبێت، ڕەنگە بە سادەترین پێداویستی نێو ئەو جانتایە كە پێویستی تەندروستی سەرەتاین، لە دۆخێكی نەخوازراو دەرباز بیت، یان ڕەنگە تۆ هۆكار بیت بۆ ڕزگاركردنی ژیانی كەسێكی دیكە و فریاكەوتنی تا گەیشتنی تیمی تەندروستی بە شوێنی ڕووداوێك.
 
٭- ڕووناككەرەوەی دەستی و سەیارت با هەبێ‌، زۆركات ئەم پێداویستییە هۆكارە بۆ فریاد ڕەسیت، لەشەودایت و ئۆتۆمبێلەكەت لە كار كەوتووە، هەم بۆ بەردەستیت هەم وەك ئاماژەیەك بۆ بە دەمەوە هاتنت سوودی دەبێت.
 
٭- گرنگە ئاگر كوژێنەوەت پێ‌ بێت و لە نزیكترین شوێنی دەست پێگەیشتنی ئۆتۆمبێلەكەتدا بێت، ئۆتۆمبێلەكەت یەك پارچە، پێكهێنەری كارەبایی و سووتەمەنییە، لە بەڵا دووربن ئەگەری گڕگرتنی هەموو ئۆتۆمبێلێك لە ئارادایە، پێ‌ بوونی ئاگر كوژێنەوە هەم بۆ خۆت فریاد ڕەسە هەم بۆ بەرامبەرەكەت.
 
٭- سێگۆشەی فسفۆڕی، یەكێكی دیكە لەو پێداویستییە گرنگانەیە، كە هۆكارە بۆ سەلامەتی ئۆتۆمبێلەكەت، لە جێگەیەك پەكت كەوتووە و چاوەڕوانی چاككردنەوەی ئۆتۆمبێلەكەتی دانانی ئەو ئاماژەیە “سێگۆشەی فسفۆڕی” بە چەند مەترێك لە دووری ئۆتۆمبێلەكەت هۆشداری دانە بە ئۆتۆمبێلی بەرامبەر كە تۆ لێرەدا وەستاویت.

 

هه‌واڵی گرنگ