مستەفا كازمی دڵنیایی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مستەفا كازمی دڵنیایی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەدات

كوردیو

سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیایی لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پیشوەختەی عێراقەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت،"پابەند دەبن کە لە وادەی خۆی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت".

ئەمڕۆ یەكشەممە 22-8-2021 مستەفا کازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند،" هەموو رێوشوێنەکانمان گرتووەتەبەر تا هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا و بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت".

وتیشی،"هەوڵدەدەین پرۆسەکە ببێتە دیموکراسیترین پرۆسەی سیاسی لە مێژوی عێراقدا".

جێگەی باسە، بڕیارە 10-10-2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامبدرێت و سەرەڕای كشانەوەی چەند لایەنێكی سیاسی، بەڵام ئامادەكارییەكان بۆ ئەو پرۆسەیە بەردەوامن.
 

 

هه‌واڵی گرنگ