لابردنی پەروەردەی ئیسلامی هەڵەیەکی کوشندەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لابردنی پەروەردەی ئیسلامی هەڵەیەکی کوشندەیە

- هەر بیرکردنەوەیەک بۆ لابردنی مەنهەجی پەروەردەی ئیسلامی لە خوێندنگاکان، هەڵەیەکی کوشندەیەو منداڵان و لاوانی داهاتوومان باجەکەی ئەدەن.
 
- چونکە پەروەردەی ئیسلامی پڕە لە وانەو ئەخلاقیاتی بەرزو هیچ کات هێندەی ئەمڕۆ پێویست نەبووە بۆ ڕۆڵەکانمان، تاکو ئاگاداریان بکاتەوە لە شتە ناباشەکان و ئاشناشیان بکات بەبەها باڵاکان.
- ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینی زۆرینەی زۆری هاوڵاتیانی کوردستانەو دەبێ ئەمە بەتەواوی لەبەرچاو بگیرێت و فەرامۆش نەکرێت بەتایبەت لە پێگەیاندنی نەوجەوانەکانمان.
- هەرچەندە بەئێستاشەوە مەنهەجی ئیسلامی بێناز کراوە لە زۆربەی سێکتەرەکانی کۆمەڵگا، بەڵام دەبێ دان بەو ڕاستییەدا بنێین کە ئەو ئەخلاقە جوانەی لەنێو کۆمەڵگا زیندووە بەرهەمی ئەو تۆزە کارکردنەیە بەمەنهەجی ئیسلامی.
- هەربۆیە دەبێ لەبری لابردن و دەستکاریکردنی ، کار بکرێت بۆ ئەوەی بەتەواوی ڕۆ بچێت لەنێو کۆمەڵگادا، پێچەوانەی ئەمەش یاری کردنە بەئاگر.

 

هه‌واڵی گرنگ