سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە،" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 23-8-2021 بەئامادەبونی جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و یاریدەری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی كۆبونەوەیەك ئەنجامدرا لەگەڵ سەرجەم لێپرسراوی بەش و ھۆبەكانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی كە تایبەتبوو بەكاتی دەوام كردن لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی كە ڕۆژانە دەوامی فەرمانگا لە كاتژمێر 8:30 خولەكی سەرلەبەیانی بۆ كاتژمێر 2:30 خولەكی پاشنیوەڕۆ دەبێت جگە لە ڕۆژی پێنچ شەممان لە كاتژمێر 8:30 بۆ كاتژمێر 1:00 دەبێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو،" ڕۆژانی سێ شەممە و پێنج شەممە پێشوازی لە ھاووڵاتیان ناکرێت بە ھۆکاری ڕایی کردنی ئەو مامەڵانەی پێشتر وەرگیراوە، بەڵام ھەر ھاووڵاتییەك مامەڵە و کارەکانی تەواو بوبێت دەتوانێت سەردانی بەشی قەڵەم بکات لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لەو دوو ڕۆژەدا بۆ وەرگرتنەوەی مامەڵەكەی".