پۆلیسی سلێمانی: دوو كەس بە تۆمەتی هاككردن دەستگیركران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی سلێمانی: دوو كەس بە تۆمەتی هاككردن دەستگیركران

 كوردیو
 
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،"لە دوو چالاكی جیادا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق -بنكەی پۆلیسی حەسار چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد".
 
ئەمرۆ دووشەممە 23-8-2021 بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلیمانی بڵاویكردەوە،"هاوڵاتییەك سكاڵای لە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆماركرد كە فەیسبووكەكەی هاك كراوە و لەژێر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی تایبەتییەكانی ناو فەیسبووكەكەی بەچەند جارێك 4 هەزار دۆلاری لێسەندراوە ، دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشدا دانی بەوەدا نا كە كەسێكی تر هاوكارییەتی بۆیە لەماوەیەكی كورتدا توانرا تۆمەتباری دووەمیش دەستگیربكرێت".
 
ئاماژە بەوەشدراوە،" لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار، ( ه ، أ ) ، (ه ، ح ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 431 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون".
 
ئەوەشخراوەتەڕوو،" لە چالاكییەكی تردا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادق توانییان دوو تۆمەتباری ژن دەستگیربكەن كە چووبوونە ناو ماڵێكەوە و ویستبویان دزی بكەن، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراق ڕاگیراون".
 
 
May be an image of one or more people and people standing
 
 
May be an image of indoor

 

هه‌واڵی گرنگ