گه‌نجێكی عێراقی بۆ حه‌وته‌م جاره كێشه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌دۆزێته‌وه و كۆمپانیاش وێڕای پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی دارایی، ناوی ده‌خاته لیستی "سوپاسگوزاری" كۆمپانیاكه.
به هەواڵێكی وێبسایتی "الجزیرە" ئه‌و گه‌نجه عێراقیه ناوی "ئه‌حمه‌د شوكهیر"ـه و توانیویه‌تی كه‌لێنێك له سیسته‌می كۆدینگی سیكیوریتی فه‌یسبووك بدۆزێته‌وه، كه له رێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یجه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بن، بزانرێن كێن و خاوه‌نی راسته‌قینه و ئه‌كاونته تایبه‌تییه‌كانیان بدۆزرێته‌وه.
ئاماژە بەوەكراوە : كۆمپانیای فه‌یسبووك له دوای راپۆرتی ئه‌و گه‌نجه عێراقییه، كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كردووه، هاوكات خه‌ڵاتێكی دارایی به بڕی 4 هه‌زار دۆلار پێداوه و ناوی گهنجهكهشی خستووه‌ته لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌یسبووك به فه‌رمی سوپاسی كردوون.
شایەنی باسە پێشتر ئه‌و گه‌نجه عێراقییه، 6 كێشه‌ی دیكه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك و ئینستاگرام ده‌ستنیشان كردووه و كۆمپانیای خاوه‌نداری لێ ئاگاداركردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرتهكانیشی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر كراون و له‌لایه‌ن تیمی تایبه‌تیشه‌وه سوپاسگوزاری و رێزلێنانی پێدراوه.