قۆناغی ناوه‌ندی (بازنه‌ی سێیه‌م) كه به پۆلی7 ده‌ستپێده‌كات، یه‌كێكه له هه‌ستیارترین قۆناغه‌كانی خوێندن، چونكه قوتابی له‌ڕووی سایكۆلۆژی و فسیۆلۆژی فیزیكییه‌وه گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردادێت، پێویسته خوێندنگه‌و قوتابخانه‌كانی ئه‌م قۆناغه كه‌شێكی زۆر له‌باری په‌روه‌رده‌ییان هه‌بێت،مامۆستاكانی ئه‌م قۆناغه هه‌م له ڕووی پسپۆڕی هه‌م له‌ڕووی په‌وه‌رده‌ییه‌وه زۆر جیاواز‌و خاوه‌ن پاشخانێكی مه‌عریفی و هونه‌ری مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌و ته‌مه‌نه بن، به‌مانای وشه په‌روه‌رده‌كاربن، له‌نێو مامۆستایان گوڵبژێركرابن...
ئه‌و ته‌مه‌نه له‌ماڵه‌وه‌ش تا ئاستێكی زۆر سته‌میان لێده‌كرێت! چۆن؟ له‌وان گه‌وره‌تر ڕێزی لێده‌گیرێت و له‌وان بچوكتر خۆشه‌ویستی زۆری پێده‌درێت! ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌بكه‌ن پێیان ده‌ڵێن تۆ گه‌وره‌ی.. كه‌چی ئه‌گه‌ر هه‌ندێك داواكارییان هه‌بێت پێیان ده‌ڵێن تۆ منداڵی! ته‌نانه‌ت له جل كڕینیشدا له نێوجلفرۆشی منداڵان جلیان به‌ئاسانی ده‌ستنا‌كه‌وێت و له‌گه‌ڵ هی گه‌ورانیش هه‌ر هیچ!
تكایه به‌رپرسانی په‌روه‌رده ئاوڕێكی جددی له‌و قوتابخانانه بده‌نه‌وه، بایه‌خێكی تایبه‌تیان پێبده‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كارو مامۆستای نموونه‌ییان بۆ دابینبكه‌ن رۆژانه ده‌یان و سه‌دان خێزان له سۆراغ و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان كه قۆناغی سه‌ره‌تاییان ته‌واوكردووه له قوتابخانه‌یه‌كی ناوه‌ندی گونجاو دابنێن و دڵنیابن له سه‌لامه‌تی و سه‌ركه‌وتنیان.
جیلی ئێمه له‌ڕابردوو له‌م قۆناغه‌ی خوێندندا نه‌هامه‌تییه‌كانمان ده‌ستی پێده‌كردوو، كه‌سایه‌تیمان وردوخاش ده‌كرا، فێرده‌بووین چۆن سوكایه‌تی به قوتابخانه‌و مامۆستا‌و فێربوون و فێركردن بكه‌ین..
كه‌رتی گشتی پێوه‌ره نه‌ك كه‌رتی تایبه‌ت، كه‌رتی گشتی جێگای ئومێده نه‌ك تایبه‌ت.. بۆیه پێویسته ئه‌م سه‌رنجه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.. تكایه بایه‌خ و خه‌مخۆری بۆ ئه‌و قۆناغه..
نووسه‌رو په‌روه‌رده‌كاری به‌توانا م. رزگار خدر له بابه‌تێكی ناوازه‌یدا ئه‌و قۆناغه‌ی ناولێناوه (قۆناغه هه‌تیو كه‌وتووه‌كه‌ی سیسته‌می په‌وه‌رده)