داهێنانێكی نوێ‌ بۆ تووش بووانی نەخۆشی گورچیلە دروست دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داهێنانێكی نوێ‌ بۆ تووش بووانی نەخۆشی گورچیلە دروست دەكرێت

 

 

هەمیشە زانست و تەكەنەلۆژیا سات بەسات بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی لە پیشەوەچوون دایە، لەدوا داهێنانی زانستی پزیشكییدا چارەسەرێكی گونجاویان، بۆ تووشبووانی نەخۆشی گورچیلە داهێناوە.

بە گوێرەی تۆژینەوەیەك كە كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەكانی گورچیلە (ISN) ئەنجامیداوەو لەسەر پێگەی خۆی بڵاویكردۆتەوە، زیاتر لە (850) ملیۆن كەس لە سەرتاسەری جیهان دەناڵێن بەدەست جۆرە نەخۆشییەك لە نەخۆشییەكانی گورچیلە، ئەمەش دوو هێندەی تووشبووانی نەخۆشی شەكرەیە كە ژمارەیان (422) ملیۆن كەسەو، زیاتر لە (20) هێندەی تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجەیە كە ژمارەیان نزیكەی (42) ملیۆن كەس دەبێت لە سەرتاسەری جیهان.

بە گوێرەی راپۆرتێكی زانكۆی كالیفۆرنیای ئەمریكی، پڕۆژەی گورچیلەThe Kidney project's ی ئەمریكی خەڵاتی دامەزراوەی (Kidney X) ی ئەمریكی كە بەهاكەی (650) ملیۆن دۆلار دەبێت لەسەر داهێنانی گورچیلەیەكی دەستكردی زیندەوەر بەدەستهێنا كە مژدە بەخشە بۆ ملیۆنەها نەخۆش لە جیهاندا بۆ كۆتاییهاتن بە سەردەمی شووشتنەوەی گورچیلە.

(پڕۆژەی گورچیلە) كە پڕۆژەیەكی نیشتمانییەو لەلایەن پرۆفیسۆر (شۆڤۆ رۆی) سەرپەرشتی دەكرێت سەركەوتنی بەدەستهێنا لە لەیەكدانی هەردوو بەشی سەرەكی لە پڕۆژەی گورچیلەی دەستكرد كە بەجیا كاری دەكرد لەسەریان و بریتین لە "Haemofiltration" و "Bioreactor" بە مەبەستی دروستكردنی گورچیلەیەكی زیندەوەر بە قەبارەی مۆبایلێكی بچووك و هەنگاوی داهاتوو تاقیكردنەوەی كلینكییە.

 

هه‌واڵی گرنگ