ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت تاكو ئەندازێك جێگیری بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەردەوام نرخەكان ڕوویان لەبەرز بوونەوە كردبوو.
دابەزینی ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریكی و هەڵكردنی گێژەلوكەی ئیدا كاریگەری هەبوو لەسەر بەرز بوونەوەی نرخەكان.
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (75.71) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (72.59) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.