لە ئێران رۆژانە 15 ملیار پەیام بە تێلەگرام ئاڵوگۆڕ دەکرێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە ئێران رۆژانە 15 ملیار پەیام بە تێلەگرام ئاڵوگۆڕ دەکرێن

ناوەندی ئاماری ئێران لە راپۆرتێکدا ئامارەکانی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بڵاوکردەوە، 88٪ـی خەڵک وەتسئەپ، 68٪ ئینستاگرام و نزیکەی 60٪یش تێلەگرام بەکاردەهێنن.
بەپێی ئەو راپۆرتە، سەرەڕای ئەوەی کە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلەگرام نزیکەی چوار ساڵە فیلتەر کراوە، بەڵام 45 ملیۆن کەس لە ئێران لەو تۆڕەدا ئەندامن و رۆژانە 15 ملیار پەیام ئاڵوگۆڕ دەکەن.
تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلەگرام لە خۆپێشاندانەکانی زستانی ساڵی 2017 بەشێوەی کاتی و لە خۆپێشاندنەکانی بەهاری ساڵی 2018شدا بە یەکجاری فیلتەر کرا.
لە ماوەی ئەو چەند ساڵە ئێران سەرمایەگوزاری زۆری لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییە نێوخۆییەکانی خۆی کرد بۆ ئەوەی جێگەی تێلەگرام و تۆڕە کۆمەڵایەتییە بیانییەکانی دیکە بگرنەوە، بەڵام ئەو پرۆژانە هیچیان سەرکەوتوو نەبوون.
رۆژنامەی جەوانی سەر بە سوپای پاسداران، رۆژی 28.12.2020 لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە فیلتەرکردنی تێلەگرام کاریگەری لەوەدا نەبووە خەڵک بەکاری نەهێنن، بەڵکو تێلەگرام بە 47 ملیۆن و 250 هەزار بەکارهێنەری ئێرانی، پلەی دووەمی لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانەدا هەیە کە خەڵکی ئەو وڵاتە بەکاریان دەهێنن.
بەپێی راپۆرتەکەی ناوەندی ئاماری ئێران، 88.5%ـی خەڵک لە ئێران وەتسئەپ و 68٪یش ئینستاگرام بەکاردەهێنن. خەڵک لە ئێران پێیان وایە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک وەتسئەپ و سیگناڵ لەڕووی ئەمنییەوە جێی متمانەی زیاترن و ئەگەری کۆنترۆڵیان کەمترە.
ماوەیەک لەمەوبەر دامەزراوەی هەڵسەنگاندنی بیروڕای ئیسپا بڵاویکردەوە، تۆڕە کۆمەڵایەتییە ناوخۆییەکان وەک سرووش و روبیکا تەنیا 1.8٪ـی خەڵک بەکاریان دەهێنن.
لە چەند مانگی رابردوودا پەرلەمانی ئێران لە هەوڵی پەسندکردنی یاسایەک دایە کە رەخنەگران دەڵێن، ئامانج ئەوەیە تۆڕە کۆمەڵایەتییە بیانییەکان سنووردا بکات، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتیی زۆرەوە هێشتا پەسندی نەکردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ