گۆڕێكی تەمەن 5 هەزار ساڵە دۆزرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گۆڕێكی تەمەن 5 هەزار ساڵە دۆزرایەوە

 

 

گۆڕێكی تەمەن پێنج هەزار ساڵە لە ناوچەیەكی مێژوویی لەشاری ئامەدی باكووری كوردستان دۆزرایەوە.

بەپێی زانیاری سەرچاوە هەواڵییەكان، گۆڕێكە تەمەنی پێنج هەزار ساڵە لە ناوچەی مێژوویی (چایونو هویوغو) ی پارێزگای ئامەد دۆزراوەتەوە كە ژمارەیەك دەفرو گوڵدانی قوڕینەی تێدایە.

پرۆفیسۆر (ئەریم ئوزدوگان) بەڕێوەبەری گروپی شوێنەوارناسی و لێكۆڵینەوەی ئەم ناوچەیە ڕایگەیاند: ئەم گۆڕە تەمەنی پێنج هەزار ساڵ دەبێت، بەڵام ئەم ناوچەیە تەمەنی (12) هەزار ساڵە.

ناوبراو وتیشی: لەم ناوچەدا بە پێچەوانەی سەردەمی گۆڕەكە، لە دەفر كەڵك وەرنەدەگیراو فەرهەنگێكی جیاوازیان بووە، بەڵام بە گشتی لە (12) هەزار ساڵ لەمەوپێشەوە لەم ناوچە كەڵك وەردەگیردرێت و پێدەچێ لە بواری بیناسازییەوە یەكەمین بۆتۆن و خشتەكانی جیهان لەوێوە سەریان هەڵدابێت.

 

هه‌واڵی گرنگ