ئهمڕۆ دوو شهممه 20 ی ئهیلولی 2021 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێکدا كه وێنیههیكی دهست كوردیو كهوتوه ،چەند زانیارییەکی لەسەر نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ڕسوماتەکەی 40 هەزار دینارە و ئەگەر ساڵێک زیاتری بەسەردا تێپەڕیبێت سزاکەی 30 هەزار دینارە.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
ـ لەئێستا مۆڵەتی شۆفێری لەکاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری رسوماتەکەی (40)هەزار دینارە، ئەگەرساڵێک زیاتر بەسەردا تێپەڕێت بۆ هەرساڵێك بڕی سزاکەی (30)هەزار دینارە .
ـ بەشێک لەوانەی مۆڵەتی شۆفێریان بەسەرچووە تا بەرواری 4 / 12 / 2019 ئەوا بڕی (40 )هەزار دینار رسوماتەکەیە (15 )هەزار سزاکەیە بەگشتی رەچاوی ساڵ ناکرێت .
ـ ئەگەر هاووڵاتیەک مۆڵەتەکەی بەهەر هۆکارێك تێکچوبێت، بۆجاری یەکەم جار بڕی (10 )هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت .
ـ لەکاتی ونبوونی مۆڵەتی شۆفێری جاری یەکەم (40)هەزار دینارە، جاری دووەم (100)هەزار دینارە، جاری سێهەم (150)هەزار دینارە .