قولی ڕەش و سپی لە بوواردا دەردەکەوێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قولی ڕەش و سپی لە بوواردا دەردەکەوێت

پێم خۆش بوو وەک وەفایەک بۆ ئەم کاندییدە بەڕێزە و بۆ مێژووش ، ئەم هەڵوێستە جوامێرە خزمەتگوزارییەی دکتۆر مثنى ئەمین بگێڕمەوە:
ساڵی ٢٠١٥ کە لە تورکیا بووم کارێکی فەرمیم هەبوو لە قونسڵخانەی عێراق لە ئەستەمبووڵ بۆ پاسپۆرتی منداڵەکانم . بۆ چەندین جار سەردانکردنم بۆ ئەو قونسڵخانەیە وەڵامی کەسیان نەئەدایەوە، ئەوەی سەردانی ئەو قونسڵخانەیەیی کردبێت دەزانێت، تەنها و تەنها دەبوایە کەسێک بناسیت، زۆر نا ئومێد بووم لە کارەکەم، بەڕێزێکم لە نزیکە دەناسی کە هاوڕێم بوو، پۆستێکی فەرمی بەرزی هەبوو لە ئاستی سەفیردا پەیوەندیم پێوەکرد لە وەڵامدا ئەوەندەی تر نائومێدی کردم. پاشان لەڕێگەی بەڕێزێکەوە ژمارەی دکتۆر مثنى م وەرگرت کە ئەو کات لە پەرلەمانی عێراق لەلیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بوو، زۆر بە سەرسوڕمانەوە ووتی مانای چی کاری هاوڵاتی عێراقی ڕاناپەڕێنن ئەی ئەوان کاریان چییە، حاڵ و بەسەر هاتی خۆمم بۆ گێڕایەوە کە ماوەی شەش مانگە خەریکی ئەم کارەم بەڵام جێبەجێی ناکەن. ووتی من پەیوەندی بە بەرپرسی قونسڵخانەکەوە دەکەم و ژمارەی تۆیاندەدەمێ با کارەکەت بۆ جێ بەجێ کەن وەک هاوڵاتییەکی عێراقی. پاشان پەیوەندیان پێوە کردم زۆر بەڕێزە کارەکەیان بۆ جێ بەجێ کردم بە شێوەک کە بانکرامە لای بەڕێوەبەری قونسڵخانە کە لە نهۆمی سەرەبوو بەدەستی خۆی پاسپۆرتەکەی پێدام و ووتی: زۆر سڵاو ڕێزمان بگەیەنە بە دکتۆر مثنى ئەمین.
ئەگەر کورد کاندیدی ئاوای هەبێت سەربڵد و سەرفرازدەبێت.
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ