بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه بڕێك پاره‌یان دۆزیبووه‌وه و نه‌یانگه‌ڕاندبووه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.
لەمبارەیەوە پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمرۆ سێشەممە ڕایگەیاندوە: "هاووڵاتییه‌ك سكاڵای له‌نوسینگه‌ی ڕاپه‌ڕینی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان تۆماركرد كه بڕی 1400 دۆلار (14 وه‌ره‌قه)ی لێ كه‌وتووه و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هه‌ڵگیراوه‌ته‌وە و نەگەڕێندراوەتەوە بۆی."
ئاشكراشكراوە: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیسی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و دوای بینینەوەی کامێراکانی چاودێری، دەرکەوت کە سێ کەس پارەکەیان دۆزیوەتەوە، لەماوەیەکی کەمدا توانرا شوێنی تۆمەتبارەکان بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێن.
ئەوەش خراوەتەروو:"ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر بڕە پارەکەدا کە بەتۆمەتبارەکان بووە و هه‌رسێ تۆمه‌تبار (ر، م، ق - ع، ق، گ - ع، ق، گ) بەڕەگەزنامە عەرەبن دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن."