هەفتەی داهاتوو ئایفۆن 13 دەگاتە كوردستان، نرخەكەی بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەفتەی داهاتوو ئایفۆن 13 دەگاتە كوردستان، نرخەكەی بزانن

 

 

بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئایفۆنی (13) بگاتە سلێمانی و لەئێستاوە ناوەندەكانی فرۆشتنی مۆبایل نرخەكانیان دیاریكردووە.

بەپێی ناوەندێكی فرۆشتنی مۆبایل لەسلێمانی، مۆبایلەكە یەكشەممەی داهاتوو دەگاتە سلێمانی (ئایفۆن 13 پرۆماكس) بە بیرگەی (128) گێگا بایت بە (1425) دۆلارو بیرگەی (256) گێگا بایت بە (1535) دۆلارە.

دوای چاوەڕوانییەكی زۆر (14 ی ئەیلولی 2021) كۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی (ئایفۆن 13) ی راگەیاند، بەچەندین تایمەتمەندی نوێوە، لە چوارچێوەی مەراسیمی تایبەت بە نمایشكردنی بەرهەمی ساڵانەی لە كالیفۆرنیا.

بەرهەمە نوێیەكەی ئەپڵ، بیرگەی یەك تێرابایتی بۆ زیادكراوە، شاشەكەی پشتگیری نوێببوونەوەی (120Hz) دەكات، ئەوەش جیاوازە لە مۆبایلەكانی پێشوو، هەروەها پاتریەكی گەورەتری هەیە كە توانای كاركردنی كاتژمێرو نیوێك زیاتری هەیە.

ئایفۆنە نوێیەكە هەروەها پڕۆسێسەری (A15) ی لەسەر جێگیركراوە، لەگەڵ هەستەوەرەی گۆشە فراوانی تێلەفۆتۆو زیادكردنی دۆخی (ProRes).

ئایفۆن 13 كە بە پێنج رەنگ بەردەستە بەوتەی ئەپڵ زۆربەی كێشەكانی مۆبایلەكانی پێشووی تێدا چارەسەركراوە، بەرگری بەرانبەر ئاو هەیە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ