وشك بوونی قوڕگ هۆكاری چیە ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وشك بوونی قوڕگ هۆكاری چیە ؟

 

 

هۆكارەكانی وشك بوونی قوڕگ و ناو دەم :

1. لوت گیران : لەكاتی لوت گیراندا بەهەر هۆكارێك بێت زۆربەی كات نەخۆش بە دەم هەناسە دەدات ئەو هەوایەی هەڵئەمژێت بە لووتدا نەڕوات و شێدار نەبێت دەبێتە هۆی وشك بوونەوەی قوڕگ و ناو دەم و بێزاركردنی نەخۆش.

2. نەخۆشیە درێژخایەنەكان وەك شەكرە.

3. نەخۆشی درێژخایەنی لیكە ڕژێنەكان.

4. ناتەندروستی ئەو كەسانەی كە گرنگی بە پاكو خاوێنی ددانەكانیان نادەن.

5. وشكبونی ناو دەم وەك بەشێك لە وشك بوونەوەی گشتی لەش بۆ نموونە سكچوون، زۆر نەمانی ئیشتیها بەهەر هۆكارێك بێت و هەندێك جار دوای نەشتەرگەری كە پێوەستە نەخۆش بۆ ماوەیەك لە ڕێگەی دەمەوە خواردن و شلەمەنی وەر نەگرێت.

چارەسەر :

پێویستە هۆكاری دەم وشكبونەكە دیاری بكرێت و سەر بنەمای چارەسەری هۆكارەكەی چارەسەر بكرێت.

(د. هۆشیار عەلی - دكتۆرا لە نەخۆشیەكانی قورگ و گوێ و لووت)

 

هه‌واڵی گرنگ