ئەمساڵ ئاهەنگ بۆ خەڵاتی نۆبڵ سازناكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمساڵ ئاهەنگ بۆ خەڵاتی نۆبڵ سازناكرێت

 

 

دامەزراوەی نۆبڵ رایگەیاند، ئەمساڵیش بەهۆی پەتای كۆرۆناوە ئاهەنگ بۆ دابەشكردنی خەڵاتی نۆبڵ لەشاری ستۆكهۆڵم ساز ناكرێت و براوەكانیش خەڵاتەكانیان لەوڵاتی خۆیان وەردەگرن.

دامەزراوەكە لەراگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دەزانین كە هەمووان خوازیاربوون پەتاكە بەزوویی كۆتایی بێت، بەڵام هێشتا نەگەیشتین بەم ئاستە، راشیگەیاند: هیوادارن ئاهەنگێكی لۆكاڵی بچووك بۆ دابەشكردنی خەڵاتەكان ساز بكەن و ئەگەر چی براوەكانیش ئامادە نەبن.

جێگەی ئاماژەیە ساڵی پاریش بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا هیچ ئاهەنگێك ساز نەكرا بۆئەوەی خەڵاتەكان تێیدا دابەش بكرێت و دامەزراوەی نۆبڵ تەنها لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە ئاهەنگی بەو بۆنەیەوە گێڕا.

دامەزراوەكە روونیشیكردەوە، ئەو ئاهەنگەی بەنیازن سازی بكەن لەڕێگەی شاشەی تەلەفزیۆنەكانەوە پەخشی دەكەن و راستەخۆش لەڕێگەی سەكۆ دیجیتاڵەكانیانەوە بڵاویدەكەنەوە.

هەروەها ساڵی پار هەردوو ئابووریناسی ئەمریكی (بول میلگرۆم و روبەرت ویلسۆن) بوونە براوەی خەڵاتی نۆبڵ لەبواری ئابووری بەهۆی ئەو ڕۆڵ و هاوبەشییەی هەیانبوو لەبواری زیادكردنە بازرگانییەكاندا.

 

هه‌واڵی گرنگ