تاڵیبان بڕیارێكی نوێی دەركرد، هەر كەسێك سوكایەتی كردبێت دەردەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تاڵیبان بڕیارێكی نوێی دەركرد، هەر كەسێك سوكایەتی كردبێت دەردەكرێت

 

 

وەزیری بەرگری تاڵیبان فەرمانێكی دەركرد دژی هەندێك لەو فەرماندەو چەكدارانەی تاڵیبان كە دوابەدوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەفغانستان خراپەكارییان ئەنجامداوە، وتی سوكایەتیكردن لێخۆشبوونی نیە.

(مەلا مەحمود یەعقوب) لە تۆمارێكی دەنگیدا وتی: هەندێك سەربازی خراپەكاری پێشوو كە ڕێگەیان پێدراوە بێنە ناو یەكەكانی تاڵیبانەوە، هەندێك كات كۆمەڵێك كاری توندوتیژی و سوكایەتیان ئەنجامداوە.

وتی: فەرمانتان پێدەكەین لە یەكەكانتان دەریانبكەن، ئەگەر نا ئەوا ڕێوشوێنی توند دژتان دەگرینەبەر خەڵكی لەوشێوەیەمان ناوێت لە یەكەكانماندا.

ئەم پەیامەی وەزیری بەرگری تاڵیبان تیشك دەخاتە سەر ئەو كێشانەی ڕووبەڕووی تاڵیبان بوونەتەوە لە فەرمانڕەوایی وڵاتەكەدا، هەندێك كات كێشەكە لە كۆنتڕۆڵكردنی هێزە چەكدارییەكانیەتی لەكاتێكدا لە هێزێكی یاخیبووەوە دەگۆڕێن بۆ هێزێكی ڕێكخراو.

هەروەها هەواڵ هەبوون لەسەر سەركوتكردنی ئەندامانی سوپاو حكومەتەكەی پێشووی ئەفغانستان، هەروەها سوكایەتیكردن بە چاڵاكەوانە مەدەنیەكان، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی تاڵیبان لێبووردنی گشتی ڕاگەیاندووە.

یەعقوب وتی: هەندێك هەواڵ هەبوون لەسەر كوشتنی بێ مۆڵەت، جەختی لەوە كردەوە ئەو جۆرە كارانە لێخۆشبوونی نیە.

وتی: وەكو ئەوەی هەمووتان ئاگادارن، لەژێر یاسای لێبوردنی گشتیدا كە لە ئەفغانستان ڕاگەیەندراوە، هیچ موجاهیدێك ڕێگەی پێنادریت تۆڵە لە هیچ كەسێك بكاتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ