پارته‌كه‌ی پۆتین ٣٢٤كورسی به‌ده‌ستهێنا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پارته‌كه‌ی پۆتین ٣٢٤كورسی به‌ده‌ستهێنا

پارتی رووسیای یه‌كگرتوو كه‌ پارته‌كه‌ی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتینه‌ توانی به‌ به‌ده‌ستهێنانی ٣٢٤ كورسی له‌ ئه‌نجوومه‌نی دومای ده‌وڵه‌ت كه‌ باڵی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی رووسیایه‌، بگاته‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه‌ ده‌توانێت ده‌ستووری رووسیا هه‌موار بكاته‌وه.
 
لەمبارەیەوە ئه‌للا پامفیلۆڤا  سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رووسیا، له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌ فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی دوما كه‌ له‌ ١٧-١٩ی ئه‌یلوول ئه‌نجام درا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا و رایگه‌یاند، كه‌ رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا له‌ سه‌دا ٥١،٧٢ بووه‌ و ٥٦ ملیۆن و ٤٨٣ هه‌زار و ٦٨٥ ده‌نگده‌ر به‌شدارییان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كردووه‌.
 
ئاماژەی بەوەشكردووە كە له‌ ناو لیستی پارته‌كان و له‌ ده‌ره‌وه‌ی لیستی پارته‌كان به‌ تێكڕایی هه‌شت كاندیدی پارته‌كان و پێنج كاندیدی سه‌ربه‌خۆ توانیوویانه‌ بگه‌نه‌ ئه‌نجوومه‌نی دوما و وتی: به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن پارتی رووسیای یه‌كگرتوو ٣٢٤ كورسی، پارتی كۆمه‌نیست ٥٧ كورسی، پارتی دادی رووسیا ٢٧ كورسی، پارتی لیبڕاڵ دیموكرات ٢١ كورسی و پارتی مرۆڤه‌ نوێیه‌كان ١٣ كورسی به‌ده‌ست هێناوه‌، یه‌كی یه‌ك كاندید له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارتی نیشتمان، پلاتفۆرمی مه‌ده‌نی و پارتی پێشكه‌وتن كه‌ نه‌یانتوانیووه‌ به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن ببڕن و پێنج كاندیدی سه‌ربه‌خۆ توانیوویانه‌ بگه‌نه‌ ئه‌نجوومه‌نی دوما.
 
بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری رووسیا ده‌نگی زیاتر له‌ ٣٠٠ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی دوما پێویسته‌ و به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كه‌ له‌ سه‌دا ١٠٠ی ده‌نگه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه‌، پێنج پارت توانیوویانه‌ به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن تێبپه‌ڕێنن.
 
پارتی رووسیای یه‌كگرتوو توانیوویه‌تی له‌ سه‌دا ٤٩،٨٢ی ده‌نگه‌كان، پارتی كۆمه‌نیست له‌ سه‌ردا ١٨،٩٣ی ده‌نگه‌كان، پارتی لیبڕاڵ دیموكرات له‌ سه‌دا ٧،٥٥ ده‌نگه‌كان، پارتی دادی رووسیا له‌ سه‌دا ٧،٤٦ی ده‌نگه‌كان و پارتی مرۆڤه‌ نوێیه‌كانیش له‌ سه‌دا ٥،٣٢ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنن.

هه‌واڵی گرنگ