سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

 

دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم به‌شێوازێكی زۆر سست بەردەوامە و ئەمرۆ به‌هۆی ڕاگه‌یاندنی پشوه‌وه‌ موچه‌ی هیچ شوێنێك دابەش ناكرێت.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی كە دەست كوردیو كەوتووە: بریارە سبه‌ی دوو شەممە مووچەی مانگی ئەیلولی ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگایی گشتی ئاسایش و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: ئەم مانگە مووچە بەسستی دابەشكراو هەندێكجار گرفتی نەبوونی پارەی پێویستمان هەیە بۆ دابەشكردنی مووچە.

جێگەی باسە بەپێی ووتەی سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان هەر ئەم مانگە مووچە بەبێ لێبڕین دابەش دەكرێت و مانگەكانی داهاتوو ڕێژەیەك لە مووچە دەبڕدرێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ