لەكاتی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان تاكو ئێستا نزیكەی (300) مامۆستاو قوتابی و فارمانبەر لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تووشی كۆرۆنابوونەو رێژەی تووشبوونیش لەناو قوتابخانەكان بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.
(ئینزار ئەرگوشی) بەرپرسی پلاندانانی پەروەردەی سۆران رایگەیاند، دوای كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان لەسنووری پەروەردەی سۆران بەگشتی (69) مامۆستا تووشی كۆرۆنابوونە، لەگەڵ (127) قوتابی، داخستنی (2) پۆلیشمان هەبووە لە قوتابخانەی زێڕینی بنەڕەتی كچان بەهۆی زۆری رێژەی تووشبوونی قوتابیان لەو قوتابخانەیە.
ناوبراو بۆ زاری كرمانجی ووتیشی: بەشێك لەو مامۆستاو قوتابی و فەرمانبەرانە چاكبوونەتەوەو هەندێكیشیان لە قۆناغی وەرگرتنی چارەسەرن.