قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە،"دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری کردنی یەکێک لە باخچەکانی نزیک شاری ھەولێر ڕاستەوخۆ بەسەرپەرشتی نەبەز عبدالحمید، قایمقامی هەولێر، توانرا دەستبەسەر زیاتر لە(600)بوتل غازی مالاندا بگیرێت".
ئاماژە بەوەشدراوە،"مەبەست لەشاردنەوەی ئەم غازەی دەسیتی بەسەردا گیرا قۆرخکردنە لە نرخ و فرۆشتنەوەی بە نرخێکی گران بووە بە ھاووڵاتیان".
ئەوەشخراوەتەڕوو،"لەسەر ئەم کەیسە 3 کەس دەستگیرکران بەپێی یاسا کاردانەوەیان بەرامبەر دەکرێت".