به‌پێی لێكۆلینه‌وه و سه‌رژمێریه‌كانی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵی نه‌خۆشیه‌كان له ئه‌مه‌ریكا رێژه‌یه‌كی كه‌می منداڵان دوای توشبوونیان به ڤایره سی كۆرۆنا پێویستیان به مانه‌وه له نه‌خۆشخانه ده‌بێت هۆكاری ئه‌مه تا ئێستا نه‌زانراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وی تا ئێستا مه‌ترسی ڤایره‌سی كۆرۆنا له‌سه‌ر منداڵ كه‌متره .
به‌ڵام دوو گروپ له منداڵان پێویستیان به پاراستن و چاودێری تایبه‌ت هه‌یه:
1ـ ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له یه‌ك ساڵ كه‌متره به‌تایبه‌ت منداڵی تازه له دایك بوو.
2ـ ئه‌و منداڵانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه وه‌ك (نه‌خۆشی دڵ, شه‌كره, ره‌بوه......)
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر منداڵان پێویسته:
1ـ منداڵی تازه له دایك بوو بپارێزرێت له به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان هه‌یه. ئه‌گه‌ر دایكی منداڵ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت یان گومانی توشبوونی به ڤایره‌سه‌كه‌ی لێبكرێت پێویسته پێش شیر پێدانی منداڵ ده‌ستی جوان بشوات و ماسك ببه‌ستێت.
2ـ ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له خوار یەک ساڵه‌وه‌یه یان ئه منداڵانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه پێویسته دور بخرێنه‌وه له قه‌ره‌باڵغی و لەوكه‌سانه‌ی گومانی توشبوونیان لێده‌كرێت.
3ـ به‌ستنی ماسك له منداڵی خوار دوو ساڵ رێگه پێدراو نیه, بۆیه پێویسته ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵی ده‌ژین و توشبوون یان گومانی توشبوون به ڤایره‌سه‌كه‌یان لێده‌كرێت ماسك ببه‌ستن و به‌رده‌وام ده‌ست بشوات.