ئاژانسێكی عێراقی: حكومەتی هەرێم لێبڕینی مووچە دەستپێدەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاژانسێكی عێراقی: حكومەتی هەرێم لێبڕینی مووچە دەستپێدەكاتەوە

كوردیو

ئاژانسێكی هەواڵی عێراقی نیازێكی حكومەتی هەرێم بۆ لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت،"لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە حكومەت دەستدەكاتەوە بە لێبڕینی مووچە".

ئاژانسی "المعلومە"ی عێراقی بڵاویكردووەتەوە،"سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئاژانسەكەی راگەیاندووە كە وا حكومەتی هەرێم لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەستدەكاتەوە بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە ڕێژەی 21%".

ئاماژە بەوەشدراوە،"ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان هەرێمی کوردستان‌ و حکومەتی عێراق بۆ ڕەوانەکردنی 200 ملیار دیناری مانگانە ئەنجامدرابوو، لەکۆتایی ئەمساڵ کۆتایی دێت، هەربۆیە لەسەرەتای ساڵی داهاتوەوە جارێکی دیكە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەكاتەوە".

جێگەی باسە، رۆژی یەكشەممە 25-7-2021 سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆتاییهاتنی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی راگەیاند، ئەوەش پاش ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە لەلایەن بەغداوە.

هاوكات، ڕێباز حه‌ملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە لیدوانێكی پێشووتریدا ڕایگەیاندبوو،" بەغدا تا کۆتایی ساڵ 200 ملیارەکە دەنێرێت و دابەشكردنی مووچە بێ لێبڕین بەردەوام دەبێت".

 

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ